عێراق سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشە دەکات کە كرایه سه‌ر بنکەیه‌كی ئەمریکی لە ئوردن
دیمەشق – نۆرس پرێس
حکومەتی عێراق سه‌ركۆنه‌ی ئەو هێرشە دەکات كه لە نزیک سنوورەکانی سوریا و ئوردن و عێراق كرایه سه‌ر بنکەیه‌كی ئەمریکی لە ئوردن و به‌هۆیه‌وه سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون.
دوای هێرشه‌كه گرووپی چه‌كداریی بەناو “مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاند، ئه‌و پێشهاتانه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان تێكده‌ده‌ن. جه‌ختیش له ئاماده‌یی عێراق ده‌كاته‌وه بۆ رێگری له فراوانبوونی گرژییه‌كان.