
هاوەنێک لە چواردەووری بنکەی هاوپەیمانی لە گوندەواری حەسەکە کەوتەخوارەوە
حەسەکە – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوەنێکی سەرچاوە نادیارە، لە دەوروبەری بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی شەدادی، گوندەواری حەسەکە، لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە خوارەوە.
پێستر هێرشی دیکەش بۆ سەر هەمان بنکە ئەنجامدراوە، کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتییان لێی راگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو گولـلە هاوەنە لە چواردەووری گەڕەکی “تەوەسعییە” لە شەدادی کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەش هەمان ئەو گەڕەکەیە، کە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە.
هێرشەکە هیچ بریندار و زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتۆتەوە.