واشنتن گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا داده‌گیرسێنێت و چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆنگرێس ده‌كات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە تورکیا بە بڕی 23 ملیار دۆلار.

وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە فرۆشتنەکەدا تورکیا 40 فڕۆکەی نوێی ئێف 16 و بەدەستهێنانی 40 فڕۆکەی ئێف 35 بۆ یۆنان بە بڕی 8 ملیار دۆلار دەگرێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی کۆنگرێسی لەم دوو گرێبەستە ئاگادار کردەوە له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌بێت كۆنگرێس ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سێشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەیوەستبوونی سوید بە ناتۆ.

بین کاردین، ئەندامی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، رایگەیاند، سەرەڕای نیگەرانییەکان سەبارەت مافی مرۆڤ له‌ توركیا، پشتیوانی لە حەماس، ڕەخنە لە ئیسرائیل و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا لە نێوان شەڕی دژی ئۆکرانیا، ڕێگە بە فرۆشتنی فڕۆکە بە تورکیا ده‌درێت .

له‌مباره‌یه‌وه‌ کاردین ئاماژەی بەوەشکردووە، نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندووەتە ئیدارەی سەرۆک بایدن.

داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە