گەڕی یەکەمی دانووستانی عێراق و ئەمەریکا بۆ تاوتوێکردنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دهستیپێكرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ شەممە، ئاژانسی ههواڵی عیراقییه بهڵاوی كردهوه، كه گهڕی یەکەمی گفتوگۆی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەستیپێکرد، بۆ کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق.
پێنجشەممەی ڕابردوو، واشنتۆن و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی ژمارهیهك کار لە چوارچێوەی “لیژنەی باڵای سەربازی” له مانهوهی یان دهرجوونی هێزهكانی هاوپەیمانی نێودهوڵهتی و لەژێر ڕۆشنایی “مەترسی” داعش و تواناکانی هێزه ئهمنییه عێراقییهكان.
ئەمریکا 2500 سەرباز لە عێراق جێگیر كردووه بۆ ئەوەی ڕاوێژ و هاوکاریی هێزە عێراقییەکان بکەن.
دەستپێکردنی دانووستانەکانی عێراق و ئەمەریکا دوای چڕبوونەوەی هێرشی گرووپە میلیشیاکانی عێراقی سهر به ئێران دێت بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، کە لە ناوەڕاستی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 160 هێرشیان کردووەتە سەر هێزە بیانییەکان، داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و ناوچەکە دەکەن.