به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ریای سوور، كه‌شتییه بازرگانییه‌كان رێڕه‌وی خۆیان ده‌گۆڕن
قاشلۆ – نۆرس پرێس
گروپی کەشتیوانی دانیمارکی ناسراو به مایرسک ئه‌مڕۆ هەینی رایگەیاند له‌مه‌ودوا خزمەتگوزاری هێڵی کەشتیوانی ئێم ئی سی ئێڵ لە نێوان هیندستان و کەناری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بە بەندەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت، نه‌ك بە دەریای سووردا.
ڕێڕەوی کەشتیوانی دەریایی بەناو گەرووی ستراتژی بابولمه‌نده‌ب
، رووبه‌ڕووی هەڕەشەی گرووپی حوسییەکان بووه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان به‌رده‌وام بوون له به ئامانجگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، لە دەریای سوور، ئەمە وایکرد هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا کەشتیی جەنگی بۆ ده‌ریای سوور بنێرن بۆ پاراستنی کەشتیوانی.
مایرسک ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌مه‌ودوا خزمەتگوزارییەکانی هێڵی کەشتیوانی ئێم ئی سی ئێڵ به ڕێگای کیپ ئۆف گود هۆپەوە دەڕۆن.