هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆمۆر لە هەرێمی کوردستان
هەولێر – نۆرس پرێس
شەوی پێنجشەممە، هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەهۆی هێرشەکەوە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی گڕیگرت.
دوای هێرشەکە، ئەمبوڵانس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
کۆمپانیای دانە غاز، کە وەبەرهێنەری کێڵگەی غازی کۆرمۆرە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، رایگەیاند، بەهۆی بە ئامانجکردنی کێڵگەکەوە لەلایەن درۆنێکەوە، پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە بەشێوەی کاتی راگیراوە، هەروەها وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هێرشەکەی دوێنێ شەو بووەتە هۆی لەدەستدانی 2800 مێگاوات کارەبا.
کێڵگەی کۆمۆر لە راگەێنراوێکدا گوتیان: “شەوی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی گازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.”
کێڵگەی کۆرمۆر، کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵەوە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، کۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.