لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا ئەندامێکی سوپای سووریا لە کۆبانێ بریندار بوو
کۆبانێ – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، بەهۆی هێرشی درۆنێکی تورکیاوە، کە خاڵێکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سووریای کردە ئامانج لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، ئەندامێکی سوپای سووریا بریندار بوو.
رۆژی 13ی کانوونی دووهەم درۆنێکی تورکیا بە سێ هاوەن خاڵێکی سەربازی سەر بە سوپای سووریای کردە ئامانج لە گوندی “خەرابیسانی سەروو”، 25 کم رۆژهەڵاتی کۆبانێ.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “بۆردومانەکە، بە سێ گولـلە هاوەن، خاڵێکی سەربازی سوپای سووریای کردە ئامانج لە گوندی کوران (30 کم) لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ.
روونیشیکردەوە، بۆردومانەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت و باری تەندروستی جێگیرە.