هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە نزیك فڕۆکەخانەی هەولێر درۆنێكی بۆمبڕێژكراو تێكده‌شكێنێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆرنێكی بۆمبڕێژكراو كه ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سەربازیی كرابوو، خرایه‌خواره‌وه.
دژه تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند،”بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 21:07، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە”.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئاڕاسته‌كردنی درۆنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر رانه‌گه‌یاندوه، پێشتریش چه‌ندجارێك گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و جۆره هێرشانه راگه‌یاندبو كه له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه دهكرانهسهر شاری هه‌ولێر.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م)ی ساڵی 2023، به‌رده‌وام بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سوریا له‌ڕێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.