لە ناوەڕاستی سوریا ژمارەیەك ئەندامی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و حكومەت کوژران و برینداربوون
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، لە هێرشێکی چەکداری شانەکانی ڕێکخراوی (داعش)، لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی حومس لە ناوەڕاستی سوریا سێ ئەندامی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران کوژراون و چەند ئەندامێكی دیکەش لە هێزەکانی حکومەت برینداربوون،.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتەوە بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر چەند شوێنێکی گروپەكانی لایەنگری ئێران و هێزەکانی حکومەت لە پێدەشتەكانی تەدمور لە ڕۆژهەڵاتی حومس.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادانەکان بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوون و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران کوژراون و نۆ ئەندامی هێزەكانی حکومەتیش برینداربوون.