سوپای ئەمریکا گروپه چهكدارهكانی ئێرانی له عێراق بۆردومانكرد
ههولێر – نۆرس پرێس
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە وەڵامی هێرشەكانی گرووپە میلیشیاکانی ئێران بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، چەند بنکە و بارەگایەکی حزبووڵڵای عێراقی لە ناوچهكانی قائیم و جەرەفولسەخر بۆردومانکرد.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ٨٣ سەربازیان لە هێرشەکانی میلیشیاكانی ئێران لە سوریا و عێراق برینداربوونه، و نزیکەی ١٥٠ هێرشیان کراوەتە سەر بنكهكانیان، کە زۆربەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونه.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکه له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشێكی “پێویست”یان له دژی سێ دامەزراوەی “میلیشیا” کەتایب حزبوڵڵا و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران لە عێراق ئهنجامداوه.
راشیگهیاند،ئەم هێرشانە وەڵامێکی راستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەوە کە سهر به ئێران.
کاتژمێر 6:30ی ئێوارەی رۆژی 20ی ئەم مانگە گرووپە میلیشیاکانی عێراق، کە خۆیان بە بەرەی موقاوەمە ناساندووە، بە نزیکەی 20 مووشەکی بالیستی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق کردە ئامانج، کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیرە، دوای هێرشە مووشەکییەکان ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارانەی عێراقی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بە چەندین مووشەکی بالیستی لە رۆژئاوای عێراق بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان کردە ئامانج، بەهۆی کاریگەری دەنگەوە ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی زیان بەر سەریان کەوتووە و سەربازێکی عێراقیش برینداربووە.
بهشی ئۆپهراسیۆنهكانی حهشدی شهعبی رایگهیاند، سهرلهبهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه بارهگاكانیان له ههردو پارێزگای ئهنبار و بابل كهوتونهته بهر هێرشێكی ئاسمانی ئهمریكی، بههۆیهوه كوژراو و برینداریان ههیه.