داعش بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە هێرشەکەی سەر بارەگای “هەسەدە”

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەلزر، 35 کم رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.

ئاژانسی هەواڵی ئاعماق كە نزیكە لەو رێكخراوە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، چەكدارانی ئەو رێكخراوە، بە دۆشكە و موشەك، بارەگای هەسەدەیان كردۆتە ئامانج و ژمارەیەك ئەندامیان برینداربوون و زیانی ماددیشیان گەیاندووە.

بەڵام دوێنێ سێشەممە سەرچاوەیەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە کە هێرشەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، رەتیکردەوە هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، خاڵێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە لە کەناری ڕووباری فورات جێگیر بووە، لە گوندی ئەلزەر، لە ناحیەی بەسیرە، سێ موشەکی ئاڕ پی جی لێدراوە.

گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور شاهیدی زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەویە کە زۆرجار سەرکردە و ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر دەکاتە ئامانج.

لە بیست و هەشتی ئەم مانگەدا، داعش لە ڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانییەوە، بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە تیرۆرکردنی ئەندامێکی “هەسەدە”ی کرد، لە نزیک ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەلسوور، لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.