ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تورکی رادەگەیەنێت
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج، ئەمڕۆ سێشەممە، خستنەخوارەوەی فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بچووکی تورکی لە گوندێکی گوندەواری مەنبیج لە باکووری سووریا راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە، لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە، رایگەیاندووە، هێزەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تورکیایان لە گوندی سەیادە لە باکووری ڕۆژئاوای مەنبیج خستووەتە خوارەوە
مەنبیج رووبەڕووی گرژی و ئاڵۆزی ئەمنی دەبێتەوە بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەكانی هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەكانی بۆ سەر ناوچەكە، بە بۆردومانی هەڕەمەكی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.