سوپای ئیسرائیل کوژرانی زیاتر لە 20 سەربازی لە تەقینەوەی دوو باڵەخانە لە غەززە رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند زیاتر لە 20 سەربازی لە تەقینەوەی دوو باڵەخانە لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون.

میدیاکان لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکانەوە بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی دوو باڵەخانە لە باشووری کەرتی غەززە 21 سەرباز کوژراون، ئەوەش خراوەتەڕوو لەو كاتەی هێزە ئەندازەییەكانی سەر بە سوپای ئیسرائیل كاریان بۆ دانانەوەی تەقەمەنی كردووە بەمەبەستی تەقاندنەوەی دوو باڵەخانە، لەو كاتەدا بە مووشەك هێرش كراوەتە سەیان بەهۆیەوە هەردوو باڵەخانەكە تەقیوەتەوە.

بەپێی داتاکانی ئیسرائیل، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل لە غەززە لە 27 ی تشرینی یەكەمەوە کوژراون، گەیشتووەتە 219 سەرباز.

هەروەها بەگوێرەی داتاکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا دوو 1665 سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون، لەو ژمارەیەش 1207 کەسیان لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە برینداربوونە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان