رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ره‌قه به‌كارهێنانی درۆن له‌لایه‌ن توركیاوه به “چه‌ته‌گه‌ری و تاوان” له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن
ره‌قه- نۆرسی پرێس
ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شاری ره‌قه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌كارهێنانی درۆن-یان له‌لایه‌ن توركیاوه به “چه‌ته‌گه‌ری و تاوان” له قه‌ڵه‌مدا.
ژوری بازرگانی ره‌قه‌و یه‌كێتی رۆشنبیران، كه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ره‌قه پێكدێنن، له به‌یاننامه‌كدا به‌كارهێنانی درۆن-یان له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئیدانه كرد‌و داوایانكرد قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بسه‌پێنرێت تا رێ له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بگیرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، توركیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئاسایشی ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر تێكبدات و پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر شكست پێبهێنێت.
به‌شیر حه‌مدان، چالاكوانی مه‌ده‌نی له ره‌قه رایگه‌یاند، به‌رده‌وامیدان به بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ره‌فتاره‌كانی توركیا، “وه‌ك پێدانی گڵۆپی سه‌وزه به جكومه‌تی توركیا تا به‌رده‌وامی بدات به شێوازه‌كانی كوشتن و دوژمنكاری.”
حه‌مدان بۆ نۆرس پرێس وتی، “سورییه‌كان له‌وه‌دا هاوڕان توركیا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ره‌و دوژمنایه‌تی گه‌لی سوریا ده‌كات و ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قه‌یرانی مرۆیی و سیاسی، كه وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، پێویسته هێزه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سوریا، هه‌ڵوێستێكی رون سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی توركیا وه‌ربگرن كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كاریان له‌سه‌ر بكات.