لوبنان هه‌وڵێكی قاچاخی مادەی هۆشبەر له‌سه‌ر سنووری سوریا پووچەڵ ده‌كاته‌وه
دیمەشق – نۆرس پرێس
سوپای لوبنان، ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەندامەکانیان توانیویانە كارێكی قاچاخ پووچەڵ بکەنەوە كه ویستویانه حەبی مادەی هۆشبەر لە خاکی سوریاوە بهێننە ناو لوبنان.
چه‌ند وڵاتێكی دراوسێی سوریا، لەوانەش لوبنان و ئوردن، دووچاری هەوڵی قاچاخ و هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو خاکەکانیان ده‌بنه‌وه، هەندێکجاریش توانای پووچەڵکردنەوەی ئەو هه‌وڵانه‌یان هەیە.
سوپای لوبنان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریی سنوورەکان توانیان لە خاڵی پشکنینی شودرا-عەکار، هه‌وڵێكی قاچاخ پووچەڵ بکەنەوە و ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک مادەی هۆشبەردا بگرن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پیاوێک و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی تێوەگلانیان لەم هه‌وڵی قاچاخه دەستگیرکراون و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.