هێزە عێراقییەکان دوو ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ دووشەممە، هێزە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، توانیویانە دوو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی (داعش) لە پارێزگای نەینەوا دەستگیربکەن و دەست بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنیدا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە راگەیەنراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو لە پارێزگای نەینەوا دوو تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر کۆمەڵێک چه‌ك و تەقەمەنیدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ئەو دوو کەسە بەپێی بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر لە شاری موسڵ لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوون و دوای دەستگیرکردنیان، ڕادەستی لایەنی داواکراو کراون.

داڕشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی