تەقینەوەیەک لە تەبقەی باکووری سوریا روویدا

ره‌ققه‌ – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی ئەمنی لە به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری تەبقە لە باکوری سوریا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئەو دەنگەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارەکەدا بیستراوە، دەنگی تەقینەوەیەک بووە لە لای باکوری شاره‌كه‌ لە نزیک بەنداوی فورات ڕوویداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا، دواتر هەواڵی  دژبەیەک لەسەر سروشتی تەقینەوەکە بڵاوکرانەوە.

ئەو بەرپرسە کە نه‌ویویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو .

تا کاتی ئامادەکردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای كوردستان هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەدابوو.

ئامادەکردنی: زانا عه‌لی – داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان