دیپۆرتکردنەوەی 100 سوری بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن
حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە رێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە، لە نزیک شاری ئەعزاز لە باکووری حەلەب، 100 سورییان بۆ ناوچەکانی گوندەواری حەڵەب دیپۆرت کرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا بەڕێوەبردنی ئەو دەروازەیان لە دیوی سوریاوە رادەست کراوە، درەنگانی ئێوارەی سێشەممە 100 گەنجی سوریان، لە ناوەندی دەستبەسەرکردنەوە لە ئەستەنبوڵ گواستوەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
ئاماژهی بهوهشكرد، زۆربهی ئهو گهنجانه دوای دهستگیركردنیان بۆ چهند رۆژێك له گرتووخانهی شاری ئهستهنبوڵی توركیا، به بیانووی پێشێلكاری پهیوهست به كارتی پاراستنی “كیملیک” بۆ دهوڵهتانی جگە لە توركیا دیپۆرت كراونهتهوه، به بێ بوونی مۆڵەتی گەشتکردن.
لە بیست و یەكەمی مانگی ئابدا، دەسەڵاتدارانی توركیا 30 گەنجیان لەڕێگەی دەروازەی سنووری باب ئەلسەلامەوە دیپۆرت كردەوە، كە لە چەند ناوەندێكی دەستبەسەركردنی توركیاوە هاتبوون.
دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە دیپۆرتکردنەوەی سەدان پەنابەری سوری بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، لە گوندەواری باکووری حەڵەب، بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی پەنابەری و وەرنەگرتنی کارتی پاراستنی کاتی کە توانای کارکردنیان پێدەبەخشێت.