کارمەندێکی خۆسەری لە رۆژئاوای دێرەزوور شەهید کرا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، بە فیشەکی دوو چەکداری نەناسراوەوە لە نزیک ماڵەکەی، کارمەندێکی بەڕێوبەری خۆسەر شەهید کرا، لە شارۆچکەیەکی ڕۆژئاوای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی حیمار ئەلعەلی، لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور، رایگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە و بە چەکی ئۆتۆماتیکی، عەبدوڵڵا حەمادە، (39 ساڵ)یان کردووەتە ئامانج، و راستەوخۆ شەهیدیان کردووە، کاتێک لە ماڵەکەیەوە بەرەو بازاڕ بەڕێدەکەوێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “عەبدوڵڵا” کارمەندی ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بوو لە دێرەزوور (دادگا)، لە شارۆچکەی کەسرە، لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور.
بە وتەی سەرچاوەكە، “عەبدوڵڵا” چەند رۆژێك لەمەوبەر هەڕەشەی لێكراوە، لە رێگەی ژمارەیەكی ساختەوە لە ئەپڵیكەیشنی “واتس ئەپ”، و هەڕەشەی بەوە لێکراوە کە “واز لە كارەكەی دەهێنێت یان دەیکوژن.”
گوندەواری دێرەزوور زیادبوونی جموجۆڵی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەخۆوە دەبینێت، کە ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتی هۆزەکان و دانیشتوانی سڤیل دەکەنە ئامانج.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، وەک یەکەم رووداوی تیرۆرکردن لە شارۆچکەی گرانیج، لە دوای دەرکردنی “داعش” لە ساڵی 2018ەوە، لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، هاوڵاتییەکی سڤیل بە فیشەکی چەکدارانی نەناسراو شەهید کرا.