دێرەزوور.. هێرش کرایە سەر بارەگاکانی “هەسەدە”
دێرەزوور – نۆرس پرێس
شەوی رابردوو، چەند هێرشێک بارەگا و خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی له دێرەزوور به نۆرس پرێسی راگه یاند، چەکدارانی نەناسراو بە گولـله ی ‘ئار پی جی’ و چەکی رەشاش هێرشیان کرده سەر بازگەیەک له شارۆچکه ی ئه لجرزی له گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەیان بەوەشکرد، پێکدادانی توندوتیژ کە چەندین کاتژمێری خایاند لە نێوان هەردوولادا، هێرشبەرەکانی “ناچار” کردووە هەڵبێن، لەکاتێکدا زیانەکان تەنها لە ماڵیدا سنووردار بوون.
هەروەها چەکدارە نەناسراوەکان دوو هێرشی دیکەیان ئەنجامداوە و خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردووەتە ئامانج لە کەناراوەکانی فورات لە شارۆچکەی سویدان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و برینداری لێبکەوێتەوە، بەپێی هەمان سەرچاوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشێکی دیکەدا لە شارۆچکەی ئەلبەحرە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە فیشەکی کەسانی نەناسراو، بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات کرانە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.