باکوری رەققە.. لە ئەنجامی پێکدادانى نێوان ئەندامانی هۆزێك و ميليشيايه‌كى سه‌ر به توركيا، كه‌سێك كوژرا و سێ كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون
گرێ سپى – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی سولوک لە باکوری رەققە، لە ئەنجامی پێکدادانێکی توندى نێوان ئەندامانی هۆزى شەممه‌ر و ئەندامانی گروپى شورته‌ى عه‌سكه‌رىى دڵسۆز بۆ تورکیا، كه‌سێك كوژراو سێ كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.
ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ميليشيا ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریادان، به‌رده‌وام رووبه‌ڕووى پشێوی ئەمنی ده‌بنه‌وه.
بەرپرسێک له شورته‌ى عه‌سكه‌رى بە پەیامنێری نۆرس پرێسى ڕاگەیاند، پێکدادان لەنێوان ئەندامانی هۆزی شەممه‌ر و شورته‌ى عه‌سكه‌رىى دڵسۆز بۆ تورکیا ڕوویداوە، له‌و كاته‌ى ئه‌م گروپه چه‌كداره هەڵیکوتاوه‌تە سەر ماڵی یەکێک لە ئەندامانی هۆزەکە له شارۆچکەی سولوک.
ئاماژەی بەوەشکرد، له پێكدادانه‌كه‌دا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی چەکی سووک و نارنجۆکی دەستی بەکارهێنراون، به‌هۆيه‌وه ئەندامێکی هۆزى شەممه‌ر گيانى له ده‌ستدا و سێ کەسی دیکەش بريندار بوون.