قامشلۆ.. داوا ده‌كرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا بێنێت بۆ سەر عەفرین
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان رابیته‌ی کۆمەڵایەتی عەفرین بانگەوازی لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی داگیركراو و گونده‌واره‌كانی بێنن، له هه‌مانكاتدا گه‌ره‌نتی گەڕانەوەی سەلامەتی دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو شارە بكه‌ن و كۆتایی به گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچه‌كه بێنن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشداری دراوه لە مەترسی ئەو كۆمه‌ڵگا نیشتەجێبوونانەی کە تورکیا لە شاری عەفرین و گونده‌واره‌كانی دروستی دەکات كه كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سەر دیمۆگرافی و ناسنامەی ناوچەکە.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو تورکیا لە ڕێگەی دروستکردنی كۆمه‌ڵگای نیشتەجێبوونەوە كه ئێستا ژماره‌یان 40 كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوونه، بەدوای گۆڕانکاریی دیمۆگرافیدا دەگەڕێت، بە پشتگوێخستنی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان و یاسا نێودەوڵەتییه‌كان
هەروەها داوای کۆتایی هێنان بەو سیاسەتانەی تورکیا کرا كه ئه‌نقه‌ره بە سەپاندنی زمان و کولتوری تورکی بەسەر ناوچەکەدا په‌یڕه‌وی کردووه، بە ئامانجی سڕینەوەی هەموو شتێک کە پەیوەندی بە بوونی رەسەنایه‌تی کوردەوە هەیە.