سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی چوار ئەندامی خۆی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ شەممەی، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی مه‌زه‌ لە دیمەشق، چوار لە ئەندامانی سوپای پاسداران کوژراون.

دەزگای “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئەو هێرشە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک ئه‌ندامی هێزی سوریاش.

لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگه‌یاندووه‌ لە هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلدا چوار ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژراون له‌ نێویاندا بەرپرسێکی باڵا هه‌یه‌.

ئاژانسی هەواڵی حکومه‌تی سوریا(سانا) تەنیا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانێکی ئیسرائیلی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی ناوچەی مه‌زه‌ی کردووه‌تە ئامانج.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو هێرشە بووەته‌ هۆی وێرانکردنی باڵەخانەیەکی فرە چه‌ند نهۆمی لە پایتەختی سوریا.

داڕشتنه‌وه‌ی: عەبدولسەلام خۆجە