هێرشێکی نوێی شانەکانی داعش لە ناوەڕاستی سوریا

ره‌قه‌ – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، لە هێرشێکی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی “داعش” بۆ سەر خاڵێكی میلیشیاكانی ئێران لە دەوروبەری ته‌دمووری ناوەڕاستی سووریا، سێ ئەندامی “داعش” کوژران و ئەندامێکی میلیشیاكانی ئێرانیش بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حکومەتی دیمه‌شق ڕایگەیاند، شانەکانی “داعش” هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی لیوای فاتمیونی ئەفغانی سه‌ر به‌ ئێران لە دەوروبەری كێڵگه‌ی ئاراك و فڕۆکەخانەی کۆنی ته‌دمووری گونده‌واری حومس.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێکدادانەکان چەند کاتژمێرێک لە نێوانیاندا بەردەوام بوون و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی “داعش”  کوژران و ئەندامێکی ئه‌و میلیشیایه‌ی سه‌ر به‌  ئێران بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، شەڕ و پێکدادانەکان بە کشانەوەی شانه‌كانی داعش کۆتایی هات و گه‌ڕانه‌وه‌ بیابانه‌كان.

داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان