حەڵەب.. هێزەکانی حکوومەتی سووریا بەربەستە سەربازییەکانی سەر گەڕەکە کوردەکان توندتر دەکەن

حەڵەب – نۆرس پرێس

نۆرس پرێس چاودێری هێزەکانی حکومەتی سووریای کردووە، لە حەڵەب، کە هەستاون بە لابردنی بەربەستە سەربازییەکان و بەهێزکردنیان لە دەوروبەری گەڕەکەکانی (شێخ مەقسود و ئەشرەفییە) کە لەلایەن بەڕێوبەریی خۆسەرییەوە بەڕێوەدەبرێن، کە هێزەکانی حکومەت لە ماوەی ساڵانی پێشوودا گەمارۆیان بەسەردا سەپاندبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک کە لەگەڵ هێزەکانی حکومەت کاردەکات، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لیژنەی ئەمنی و سەربازی لە شاری حەڵەب خاڵە سەربازییەکانی دەوروبەری گەڕەکەکانی وەک (کفرحەمرە، حەریتان، گۆڕی ئینگلیزی) و ئەوانی دیکەیان لابردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە خاڵێکی نوێی سەربازیی لە سەر ئەو رێگایەی دەچێت بۆ گەڕەکی (شێخ مەقسوود) دانراوه ، هەروەها خاڵێکی پشکنین لە سەر ئەو پردە دانراوە، کە دەچێت بۆ ناوچەی (شەقیف).

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەربەستە نوێیەکان لە نێوان “ئەمنی عەسکەری) و (ئەمنی دەوڵەت و فیرقەی چوار)دا هاوبەشن، کە پێکهاتەی ئەمنین لە هێزەکانی حکومەتدا و پێشتر نۆرس پرێس چاودێری کۆکردنەوەی باج و سەرانەی کردووە، لە لایەن ئەو دەزگانەوە، لە نێو دانیشتووان و بازرگانان و پیشەسازکاراندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، فەرمان هەیە بۆ بازگە ئەمنییەکان لە دەوروبەری گەڕەکی (شێخ مەقسوود) بۆ رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی دەرمان بۆ ئەو گەڕە کوردانەی پێشتر باسمان کرد، هەروەها بۆ توندتر کردنی سزاکانی سەر دوو دەروازەی رۆشتنی دەرمان لەو دەروازانە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش