لە ئەنجامی تۆپبارانێکی تورکیا لە گونده‌واری گرێ سپی ئەندامێکی سوپای سوریا برینداربوو

عەین عیسا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، لە تۆپبارای هێزەکانی تورکیا و گروپه‌ په‌كداره‌كانی لە گونده‌واری ڕۆژئاوای شاری گرێ سپی لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەندامێکی سوپای سوریا بریندار بوو.

سەرچاوەیەک له‌ناوجه‌كه‌ بە نۆرس پرێسی راگەیاند، گوندی کوڕ حەسەن لە گونده‌واری رۆژئاوای گرێ سپی به‌ هاون تۆپباران كرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند “ سه‌ره‌تا تۆپبارانی هه‌ره‌مه‌كی به‌ پچڕپچڕ ده‌ستی پێكرد‌، و چه‌ند كوله‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و گونده‌ كه‌وته‌‌ خواره‌وه‌ له‌ نزیك باره‌گایه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا و،بۆوه‌ هۆی برینداربوونی ئه‌ندامێكی سوپای و زیان به‌ خانوی دانیشتووان گه‌یشت”.

سەرچاوەیەکی دیکە لە شارۆچکەی عەین عیسا ڕایگه‌یاند، لە ئێستادا فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکیا لەسەر گوندەکانی سه‌ر به‌ تەل تەمر و عەین عیسا دەسوڕێتەوە.

شارۆچکەی عەین عیسا و گوندەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای كوردستان و باکووری سووریا ، به‌رده‌وام لەلایەن هێز و گروپه‌چه‌كداره‌كانی تورکیاوە ده‌كرێنه‌ ئامانج.

ئامادەکردنی: گۆلستان محه‌مه‌د – داڕشتنه‌وه‌ : محه‌مه‌د قادر