رێکخراوێک پێشێلکاریەکانی تورکیا بەرامبەر بە منداڵان لە کۆبانی دەخاتەڕوو
کۆبانی – نۆرس پرێس
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە کۆبانی، رۆژئاوای کوردستان، پێشێلکارییەکانی تورکیای لە کۆبانی دژ بە خەڵکی سڤیل ئامار کردووە، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران کراونەتە ئامانج.
ئەحمەد داود، هاوسەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی فورات بە نۆرس پرێسی راگەیاند، زۆرینەی قوربانیانی بەئامانجكردنەکانی توركیا خەڵكی سڤیل و منداڵ و ژنانن.
ئاماری قوربانیان بۆ ساڵی 2022، بەپێی رێکخراوەکە، گەیشتووەتە 10 منداڵ، لەنێویاندا منداڵێک گیانی لەدەستداوە، 9ی دیکەش برینداربوون، تیایاندا منداڵێک لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی کۆبانی قاچێکی لەدەستداوە.
لە كاتێكدا كۆتا ژمارەی قوربانیانی منداڵ بۆ ساڵی 2021 گەشتە 10 منداڵ كە پێنجیان گیانیان لەدەستداوە و 5ی دیكەشیان برینداربوون، بە وتەی داود.
داود ئاماژهی بهوهدا كه هێرشهكانی توركیا بۆ سهر ناوچهكانی رۆژئاوای کوردستان دهرئهنجامی ئهو ساته نییه و “بهڵكو دووبارهكردنهوهی سیناریۆی تاوان و پێشێلكارییهكانی پێشووی هێزهكانی توركیایە له ناوچهكه”.