نێچيرڤان بارزانى پرسی سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی تاوتوێ ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، چاوی به چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی لایه‌نه عێراقییه‌كان كه‌وت. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به هاريكارى و ته‌بايى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن.
هێرشه درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

هه‌ر له به‌غدا و له دیدارێكی دیكه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگيرييان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ده‌ربڕى.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.