پەرەسەندنێکی سەربازی نوێی سوپای ئیسرائیل لە سنوور لە گەڵ لوبنان
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی دژی حزبوڵڵای لوبنان پەرەپێدا بە جێگیرکردنی سیستەمی هەڵدانی مووشەکی MLRS بەدرێژایی سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل.
ئەم هەنگاوە بە پەرەسەندنێکی جۆریی لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبناندا دادەنرێت، دوای چەند مانگێک لە ئاڵوگۆڕی هێرشی سنووربەزێن لە پاشخانی هێرشە توندەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززە.
بەگوێرەی راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، “ئەم سیستەمە توانای هەڵدانی مووشەکی زەبەلاح و بچووکی هەیە، هەروەها دەتوانێت بگاتە دەیان کیلۆمەتر بەپێی جۆری مووشەکە بەکارهێنراوەکان”.
ئەمڕۆ سێشەممە، “حیزبوڵڵا” رایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی سەربازیی ئیسرائیل، ئەمەش لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی دوو ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە لوبنان.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشەکە بارەگای فەرماندەیی ناوچەی باکووری سوپای ئیسرائیلی لە “سەفد” کردووەتە ئامانج، گوتیشیان ئەمە لە وەڵامی کوشتنی جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، “ساڵح ئەلعروری”، لە بەیروت و “ویسام تەویل”، سەرکردەیەکی دیاری حیزبوڵڵادا بووە.
لە کاتێکی پێشتری ئەمرۆدا، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دەستپێکرد، لە کاتێکدا بە ئامانجگرتنەکەی شارۆچکەی غەندوورە بووە هۆی کوژرانی 3 لە ئەندامانی حزبوڵڵا.