دێرەزوور.. بەهۆی ناكۆكی لەسەر داهاتی قاچاخچێتی لە نێوان هێزەكانی حكومەت، کەسێک کوژرا و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی ناكۆكی لەسەر دابەشكردنی پارەی قاچاخچێتی، شەڕ لە نێوان دوو لایەنی هێزەکانی حکومەت روویدا، بەهۆیەوە كەسێك کوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە میلیشیای دیفاع وەتەنی لە دێرەزۆر ڕایگەیاند، ململانێ لە نێوان بەرپرسی هێزەکانی قاترچی لە شارۆچکەی بوقورس لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرزوور و هێزێكی دیفاع وەتەنی لەسەر بارێکی قاچاخ سەریهەڵداوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، پێکدادانەکان بۆ ماوەی زیاتر لە سێ کاتژمێر بەردەوام بوون و لە ئەنجامدا ئەندامێك بە ناوی بەکر تۆفیق (تەمەن 35 ساڵ) كوژرا و دوو ئەندام لە گروپی قاترچی و پێنج ئەندام لە دیفاع وەتەنی بریندار بوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان