کوژرانی سەربازێکی حکوومەتی سووریا و بریندار بوونی یەکێکی دیکە لە گوندەواری قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، بەهۆی هێرشی چەند کەسێکی خەڵکی ناوچەکەوە بۆ سەر کاروانێکی سەربازی لە گوندی سویدییە لە گوندەواری باشووری قامشلۆ، ئەندامێکی ‘ئەمنی سەربازی’ سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

دانیشتوانی گوندەواری قامشلۆ، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیمەشق، بە دەست هەراسانکارییەکانی ئەندامانی ‘ئەمنی سەربازی’یەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی ئەو ئەندامانە گەنجانی ئەو گوندانە هەراسان دەکەن و سەرانە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەسەپێنن کە بەسەر رێگاکانی ژێر دەسەڵاتیاندا تێدەپەڕن.

سەرچاوەیەک لە گوندی سوەیدیە، کە بە هۆکاری ئەمنی ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، گەنجانی گوندەکانی گوندەواری باشووری قامشلۆ رێگرییان لە کاروانێکی ‘لقی ئەمنی عەسکەری’ کردووە و لە نزیک گوندی سوەیدیە، 15کم باشووری قامشلۆ، کاروانەکەیان بە ئامانج کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووەتە هۆی مردنی ئەندامێکی ئەمنی عەسکەری و برینداربوونی یەکێکی دیکەیان، هاوکات هێرشبەرەکان لە ترسی ناسینەوە و دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە هەڵهاتوون.

روونیشی کردەوە، کە ئەم بەئامانجگرتنە دەستی هیچ لایەنێکی تێدا نەبووە، بەڵکو لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی ئەو پێشێلکارییانەوە دێت، کە ئەندامانی ئەم لقە بەرامبەر بە دانیشتوانی گوندەواری باشووری قامشلۆ، بەتایبەتی بەرپرسی مەفرەزەی زوبانە، بە ناوی ‘ئەبو ئەلمەجد’ و سەرۆکی گروپێکی سەر بەوان، بە ناوی ‘بەشار ئەلعەیدان’، کە ناسراوە بە ‘ئەلبەرمائی’ و خەڵکی شارۆچکەی تل حمیسە.

ئاماژەدان بەوەی کە ئەم دوو کەسە و ئەندامانی ئەو لقە، بوونەتە هۆی دەستگیرکردنی سەدان گەنج و بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەیانگوێزنەوە بۆ دیمەشق، هەروەها هەموو جۆرە باجێک پراکتیزە دەکەن و سەرانە بەسەر رێبواراندا دەسەپێنن لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵیان کردووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی