درعا.. ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت کوژرا و ئەفسەرێکیش بریندار بوو
درعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا لە گوندەواری درعا لە باشووری سووریا ئەندامێکی هێزەکانی حکوومەت کوژرا و ئەفسەرێکیش بریندار بوو.
سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، عومران کوردی ئەندامی هەواڵگری هێزی ئاسمانی لە ئەنجامی پێکدادان لەگەڵ چەکدارە ناوخۆییەکان لە شارۆچکەی موسەیفرە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی درعا کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، عومران کوردی لە کاتی هەڵکوتانە سەر یەکێک لە ماڵەکانی شارۆچکەکەدا کوژراوە، دواتر ئەندامانی لقی هەواڵگری هێزی ئاسمانی لە ناوچەکە جێگیربوون و بەربەستیان داناوە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە نزیک قوتابخانەی ئەمەوییە لە شاری درعا، ئەفسەرێك بە ناوی ئەحمەد حەمیدا بریندار بووە.
راشیگەیاندووە، بەهۆی نزیکی لە شوێنی بۆردومانەکە، کچێک لەگەڵ ئەو ئەفسەرە حکومیەدا برینداربووە، دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی نیشتمانیی درعا .
ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ئەو ناوچەیەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویداوە ناوچەیەکی ئەمنییە و جێگیربوونی بەرفراوانی حکومەتی تێدایە و پێشتریش ئۆپۆزسیۆن هیچ کاتێک ئەم ناوچەیەی کۆنتڕۆڵ نەکردووە.