هەوڵێکی هێنانی چەک بۆ ناو شاری ره‌ققه‌ بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

ڕەقە – چاپخانەی باکوور

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی دوو کەسی سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)ی لەسەر ڕێگای نێوان رەققە و دێرەزوور راگەیاند.

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانیان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو دوو کەسەدا گرتووە کە لە ڕێگەی چوونە رەققە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئەو چەک و تەقەمەنیانە لەناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا حەشاردرابوون كە بەرهەمی پەتاتەی باركردبوو، دوو دەستگیرکراوەكەش دانیان بەوە داناوە كە  پەیوەندییان لەگەڵ رێكخراوی داعش هەبووە.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: ئەحمەد عوسمان