مامۆستایان و خوێندکاران سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا دەکەن بۆ سەر ناوەندە پەروەردەییەکەی حەسەکە

عامودا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، خوێندکاران و مامۆستایانی شاری عامودا لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی ناوەندە پەروەردەییەکەی کچانی حەسەکەیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کرد.

لە 18ی ئەم مانگەدا درۆنێکی توركیا ناوەندێكی پەروەردەیی ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیان ، لەسەر رێگای تەل تەمر حەسەكە، كردە ئامانج، بەو هۆیەوە 4 كچ گیانیان لەدەستداوە و 11 كەسی دیكەش برینداربوون، بەپێی ئاماری بەڕێوبەری خۆسەر.

خۆپیشاندەران لافیتەیان هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو “ئەردۆگان ئێمەی لە پەروەردە بێبەش کردووە، ئێمە ئایندەین، ئایندە مەکوژن”.

بە وتەی لیژنەی پەروەردەی بەڕێوبەری خۆسەر، ئەو ناوەندەی هێرشەکەی کراوەتەسەر، بە شێوازێکی فەرمی و بە رەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دامەزراوە.

پێشتر ژەنەڕاڵ جۆن برینان، فەرماندەی هێزی ئەرکی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە لەلایەن تورکیاوە بۆسەر ئەو خوێندکارە کچانە ئەنجامدرا، لەکاتێکدا یاری بالەیان دەکرد، داواشیکرد “کۆتایی بەو چالاکییانە بهێنرێت کە هەموو ئەو دەستکەوتە بەرچاوانەی جەنگەکانیان دەخەنە مەترسییەوە کە هاوپەیمانی دژی داعش بەدەستی هێناوە”