ئێران دەیەها کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی کرمان دەستگیر دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێکی دادوەریی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 30 تۆمەتباریان پەیوەست بە هێرشەکانی پارێزگای کرمانەوە دەستبەسەر کردووە.

چوارشەممەی رابردوو دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک گۆڕستانێک کە گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی تێدابوو لە شاری کرمان لە باشووری ئێران روویدا، بەهۆیەوە زیاتر لە دوو سەد کەس کوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانیی لە زاری دادوەری گشتی ئێرانەوە رایگەیاند، 32 کەس بە هۆی پەیوەندی بە هێرشەکەوە دەستگیر کراون.

تەقینەوەکە لە چوارەمین ساڵیادی کوژرانی سولەیمانیدا بوو، دواتر رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و گوتیان، دوو لە ئەندامەکانی ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە، هاوکات هەواڵگریی ئەمریکا رایانگەیاندووە، ‘داعشی ئەفغانستان’ بەرپرسیارە لە هێرشەکە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان