هاوپەیمانی راهێنانی پێشکەوتوو پێشکەش بە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا) مەشقی هاوبەشیان لەسەر “تەکنیکەکانی روبەڕوبوونەوەی داعش” وەرگرتووە.

لە دووی ئەم مانگەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە کاتی راهێنانی کارامەیی پێشکەوتوودا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر کارامەیی سەرەتایی و تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوە رادەهێنن.

فەرماندەیی هێزەکانی ئەرکی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی ‘توانای پۆڵاین’ لە بەیاننامەیەکدا کە لە روپەڕە فەرمییەکانیدا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاندووە، “هێزەکانی هاوپەیمانان هێزە هاوبەشەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر تەکنیکەکانی کۆنترۆڵکردنی قەرەباڵغی و گەلەکۆمە لە کاتی مەشقی کارامەیی پێشکەوتوودا رادەهێنن”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “مەشقەکان لە تواناکانی هێزە ئەمنییەکان دڵنیا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی داعش جارێکی دیکە دەرنەکەوێتەوە”.

لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات پشتڕاستکردەوە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

فەرماندەیی هێزی ئەرکە تایبەتەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ‘توانای پۆڵاین’ ئاماژەی بەوەدا کە ئەم مەشقانە “پشتیوانی هێزە هاوبەشەکان دەکەن لەڕێگەی پێشکەشکردنی رێنمایی و هاوکاری و کاراکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە داعش”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەممەد