میلیشیاكانی ئێران به‌ئامانج گرتنی دوو بنکەی ئەمریکییان لە سوریا راده‌گه‌ینن
رەقە – نۆرس پرێس
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی لە عێراق”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، دوو بنکەی ئەمریکییان لە سوریا کردووەتە ئامانج.
بەپێی به‌رپرسانی ئەمریکا، ئه‌و میلیشیایه‌ی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، بە ئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق چڕتر كردۆته‌وه، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە کوشتنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری سه‌ر به ئێران له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
“مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی” له بەیاننامەیه‌كدا ڕایانگەیاند، بنكه‌كانی ئه‌مریكایان له شەدادی و تەنف لە سوریا کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو دوو بنکە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەردەوام ده‌بن لە ئامانجکردنی بنکە ئەمریکییەکان.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا پنتاگۆن ڕایگەیاند، ١١٧ جار هێرش کراوەتە سەر بنكه‌كانیان لە سوریا و عێراق.
پێنجشەممەی ڕابردوو سوپای ئەمریکا دوو سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی نوجەبای کوشت، بە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی بەغدای پایتەختی عێراق.