واشنتن ژمارەی ئەو هێرشانە ئاشکرا دەکات کە كراوهته سهر بنکەکانیان لە سوریا و عێراق
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ژمارەی ئەو هێرشانەی ئاشکرا کرد کە بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق کردووهتە ئامانج، لە 17 ی تشرینی یهكهمی ڕابردووەوە تا ئێستا.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بنکە ئەمریکییەکان ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرش و بەئامانج گرتن دەبنەوە .
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژهی بهوهكردووه، لە ١٧ی تشرینی یهكهمی ڕابردووەوە 115 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتریش ڕۆبەرت فۆرد باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، ئیدارەی بایدن بڕیاریداوە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بمێنێتەوە، هەروەها پێویستی بە هاوبەشێکی ناوخۆیی هەیە لهو ناوچهیه، هاوبەشی ناوخۆیی ئەمریکاش لە سوریا بۆ ماوەی 10 ساڵه هێزهكانی سوریای دیموكراته.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو هێرشانە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان مووشەک، یاخود هەردووکی لهههمانكاتدا ئەنجامدراون.