کۆماری ئیسلامی بەندکراوێکی کورد لە سێدارە دەدات
سلێمانی – نۆرس پرێس
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سزای له سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی ‘سه‌عید مورادیان’ جێبه‌جێكرا كه پێشتر به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانەی بە تۆمەتی جیاجیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سێداره‌دراون گه‌یشتووەتە 12 كه‌س.
به‌پێی راپۆرتەکەی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سزای له سێداره‌دانی سه‌عید عه‌لی مورادیان، به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌مه‌دان جێبه‌جێكراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە، ئه‌م به‌ندكراوه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دواتر له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری هه‌مه‌دانەوە سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به پشتبه‌ستن به ئاماری تۆماركراو له ناوه‌ندی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی چوار رۆژی سه‌ره‌تای ساڵی 2024دا، سزای له سێداره‌دانی لانی كه‌م 12 به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێكراوه، کە حه‌وتیان كورد بوون.