داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكهی ئێران راگهیاند
دێرهزوور – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پێنجشەممە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو تەقینەوەکەی دوێنێ چوارشەممە لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی لە باشووری ئێران راگهیاند.
دەستەی فریاکگوزاری ئێران ڕایگەیاند، “ژمارەی کوژراوانی دوو تەقینەوەکە لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی سپای قودس لە سپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای کرمانی باشووری ئێران گەیشتە ١٠٣ کوژراو و ١٤١ بریندار”.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئهعماق”ی نزیکە لە ڕێکخراوی داعش، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، “دوێنێ چوارشەممە دوو لە چەکدارانی ڕێکخراوەکە هێرشی شەهادەیان كرد و گردبوونەوەیەکی گەورەی شیعەکانیان لە پارێزگای کرمان لە ئێران كرده ئامانج”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو خۆكوژه توانیان بگەنە ناو ئاپۆڕای خهڵك و خۆیان لهنێو هەزاران شیعەی بتهقێنهوه كه ساڵیادی کوشتنی قاسم سلێمانیان لە نزیک گۆڕهكهی دهكردهوه.
ڕوونیشیکردەوە، خۆكوژی یەکەم به پشتێنە بۆمبڕێژكراوهكهی توانی له نێو ئاپۆڕای خهڵك تەقینەوەیهك ئهنجام بدات، دوای 20 خولەک خۆكوژی دووهم خۆی تهقاندهوه، و لەو دوو تەقینەوەیەدا زیاتر لە سەد کەس کوژران و دوو سەد کەسی دیکەش برینداربوون.