بەهۆی تەقینەوەکانی کرمانەوە.. سەرۆککۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی “ئیرنا”، کە لە زاری نوێنەرێکی نووسینگەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی تەقینەوەکانی چوارشەممەی رابردووی شاری کرمانەوە، رەئیسی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکەی بۆ تورکیا هەڵوەشاندەوە.

دواخستنی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران دوای ئەوە هات کە دوێنێ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک شوێنی ناشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس روویاندا، ، بەهۆیەوە زیاتر لە 200 کەس گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

محەممەد جەمشیدی، نوێنەری سیاسی لە نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەو گەشتە لە کاتێکی دیکەدا ئەنجام دەدرێت.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش