هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X رایگەیاند، “سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی شاری کرمان دەکەم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، تائێستا 103 کەس کوژراون و 188 کەس بریندارن.
ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسدا تێدەپەڕێت، کە لە فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە نزیک بەغدا لە 3ی 1ی 2020 دا کوژران.
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لەو دوو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.