دابەزینێکی نوێی بەهای لیرەی سووری

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی سووریا لە سەرەتای ئەمساڵدا بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی کەمکردەوە.

لەماوەی ساڵی رابردوودا بەهای لیرەی سووری چەند هێندە داڕما، بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای ساڵی رابردوودا نزیک بە 7 هەزار لیرە بەرامبەر بە هەر دۆلارێک دابەزی، تا بەهاکەی گەیشتە سەروو 16 هەزار لیرە.

بانکی ناوەندی لە نرخی حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بە 13 هەزار لیرە داناوە و دوێنێش بە 12 هەزار و 700 لیرە بووە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان