لوبنان كوشتنی “عاروری” سەركۆنە دەکات و حزبوڵڵاش هەڕەشە دەكات
دیمەشق – چاپخانەی باکوور
نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی كار بەڕێكەری لوبنان و عەبدوڵڵا بوهابیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان، داوایان کرد سکاڵایەکی بەپەلە پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت لە دژی ئیسرائیل، دوای ئەوەی لە هێرشێكدا بۆ سەر باشووری بەیروت ساڵح عاروری سەركردە لە بزووتنەوەی حەماس كوژرا.
حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند کە بۆردومانکردنی باشووری بەیروت بەئامانجگرتنی ئاشکرای سەروەری لوبنان بووە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆفیسێکی حەماسی لە باشووری بەیروت کردە ئامانج و بەو هۆیەوە شەش کەس كوژران کە یەکێکیان عاروری بوو و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.
حکومەتی لوبنان و وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایانگەیاند: دەستدرێژی ئیسرائیل تاوانێکی نوێیە کە بەدڵنیاییەوە ئامانجی ئەوەیە لوبنان بخاتە قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە.
لای خۆیەو بزووتنەوەی حەماس تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە، ساڵح عاروری و دوو سەرکردەی لیواکانی “قەسام” لە بەیروت پشتڕاستکردەوە. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیرۆركردنەكەی سەركرنەكردوو بە تاوان ناوی بردووە.
حزبوڵڵای لوبنانیش، ڕایگەیاندووە کە تیرۆرکردنی عاەروری و هاوەڵانی بێ وەڵام و سزا تێناپەڕێت.