دیمەشق داوا لە تاران دەکات لە خاکی ئەوانەوە هێرش نەکەنە سەر ئیسرائیل
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری سەرچاوەیەک لە دیمەشقەوە ئاشکرای کردووە کە حکومەتی سوریا داوای لە ئێران و بریکارەکانی کردووە لە خاکەکەیەوە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نەدەن، بۆ ئەوەی شەڕێکی سەرتاسەری لەو وڵاتەدا سەرهەڵنەدات.
ئەمەش بەر لە ساڵێک و لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە ئینتەرنێتدا هاتووە، کە ئێران و پارتە پاڵپشتەکانی لە سوریا و عێراق، حیزبوڵا لە لوبنان و یەمەن و هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆکردبوەوە.
سهرچاوهكه وتی، “بههۆی ئهم داواكارییهوه، میحوهری مقاوەمە به سهرۆكایهتیی ئێران، بنكهكانی ئهمریكایان له سوریا كرده ئامانج، به هیوای ئهوهی ئهمهریكا فشار بخاتەسەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشهكانی.”
لە پانزەی مانگی ئابدا، بنکەی تەنەف کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆدەگرێت، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کرایە سەر، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.
بەئامانج کردنی ئەو بنکەیە ڕۆژێک دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنەکانی نزیک تەڕتوس و دیمەشق هات، کە لە ئەنجامدا لانیکەم سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت کوژران، بەپێی ئاژانسی “سانا”ی حکومەتی سوریا.
هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا وەڵامی دایەوە.
و گروپە لایەنگرەكانی ئێران دەستیانکردەوە بە هەڵدانی مووشەكەكانیان ، لە كاتێكدا هێزەكانی ئەمریكا وەڵامی سەرچاوە مووشەكییەكانیان دایەوە بە هێرشی ئاسمانی زیاتر.
بەرپرسانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژنامەی تایمزیان باس کردووە کە ئەو هێرشانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە 15ی ئابدا ئەنجامدراون ئاڵۆزترن لە هێرشەکانی پێشوو و لەوانەیە هەوڵێکی ئێران بووبێت بۆ وەڵامدانەوەی هێرشێکی ئاسمانی پێشووتری ئیسرائیل.