پاش شەوێکی خوێناویی.. هێمنی باڵ بە سەر بیابانی سووریادا دەکێشێت
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوای شەوێکی خوێناوی لە هێرشی شانەکانی “داعش” بۆ سەر بارەگای سەربازیی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، ژمارەیەک کوژراو و بریندار کەوتنەوە، هێمنییەک بە سڵەمینەوە باڵ بەسەر بیابانی سووریادا دەکێشێت.
هێرشی شانەکانی “داعش” بۆ سەر فیرقەی 17 و بارەگایەکی سەربازی “دیفاع وەتەنی” ئەنجامدران، لە ناوچەی “ئەلشیحا” لە بیابانی ئەلتەبنی لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا.
هێرشە دڕندانەکەی ئەو رێکخراوە توندڕەوە بووە هۆی پچڕانی رێڕەوی ناردنی هاوکاری بۆ هێزەکانی حکومەت و “داعش” کۆنترۆڵی رێگای مەعدان-ئەلتبنی کرد، هەروەها هێرشبەرەکان دەستیان بەسەر تۆپێکی 57 ملیمدا گرت و 3 ئۆتۆمبێلی سەربازییان لەناوبرد .
هێزەکانی دیمەشق بە تۆپبارانی و مووشەک وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هێزی سەربازییان رەوانەی ناوچەکە کرد و ئەو خاڵانەیان کۆنترۆڵکردەوە، بەڵام پێش ئەوەی هێرشبەرەکان بکشێنەوە چەند ئەندامێکیان لێ کوژرا.
کوژراوەکان خەڵکی شارۆچکەکەنی نوبل و زەهران لە گوندەواری حەڵەب بوون کە زۆرینە شیعەن.