ئێران وەك ئەندامی هاوپەیمانیی ئابووری (برێكس) پەسەندكرا كە رووسیا و چین ئەندامن تیایدا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ، ئێران پەیوەندی بە هاوپەیمانی ئابووریی (برێكس)ەوە کرد کە چین و ڕووسیاش ئەندامن تیایدا، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە وەک ئەندامی بریکس پەسەندکرا.

لەمبارەیەوە ناسر کەنانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەندامێتی وڵاتەکەی لە كۆمەڵەی برێکس بە فەرمی لە یەکەمی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی وەک ئەندام لە برێكس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی پێشتر واژۆکراودا وەرگیراوە و ئەندامێتی فەرمی لە یەكی كانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووە.

بریکس بلۆکێکی ئابوورییە کە لە ساڵی 2006 دامەزراوە، چین، بەرازیل، رووسیا، هیندستان و باشووری ئەفریقا لەخۆدەگرێت، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا بانگهێشتی شەش وڵاتی کرد کە بریتین لە سعودیە و ئیمارات و میسر و ئەسیوپیا و ئێران و ئەرجەنتین بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی 2024 بێنە نێو ئەو هاوپەیمانێتییەوە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان