فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە هێزەكانی ئەمەریكای لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كردبووە ئامانج خرایە خوارەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەڕێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرابوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

بە ئامانجگرتنەكان کە لەلایەن گروپی بەناو “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ئەنجام دەدرێن، پێشتریش هەمان فڕۆکەخانە و بنکە ئەمریکییەکانی دیکە لە سوریا و عێراق لەلایەن ئەو گروپەوە وەك پشتیوانی بۆ غەززە کرابوونە ئامانج.

هەروەها لە شەوی سەری ساڵدا، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرش كرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێڕاقیش، لیوا تەحسین خەفاجی، ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە ڕێگری لە هێرشکردنە سەر هەولێر بکەن لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش وەك ئاماژەیەك دادگاییكردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە.

داڕشتنەوەی: عەگید مشمش