سوپای ئیسرائیل کوژرانی 170 سەربازی خۆی لە شەڕە زەمینییەکان لە کەرتی غەززە ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە 27ی تشرینی یەكەمەوە 170 سەربازی لە شەڕە زەمینییەکانی کەرتی غەززە کوژراون، لەو ژمارەیەش 29 سەرباز کە بە هەڵە و لە ڕووداوی جۆراوجۆردا کوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێناویترین هەفتە لەم رووەوە هەفتەی نێوان 12 بۆ 18ی تشرینی دووەمی رابردوو بووە، کە 6 سەربازیان بە هەڵە کوژران.
سوپای ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەكەمەوە بەردەوام بووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە کەرتی غەززە، لەو کاتەی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی دژی ئیسرائیل راگەیاند.