میدیای حکومه‌ت: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری حەلەب زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌

دیمەشق – نۆرس پرێس

میدیاکانی حکومەتی سوریا، ئه‌مڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، ئیسرائیل چەند خاڵێکی له‌ باشووری شاری حەلەب لە باکووری سوریا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، كه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌ویش وه‌ك وڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه‌ مووشەکییه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان لە ناوچەی جۆلانی باکووری ئیسرائیل ئه‌نجامدرا.

دەزگای فەرمی سانا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر ١٧:٢٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە ڕۆژئاوای لازقییە ئەنجامدا و ژمارەیەک خاڵی سه‌ربازی له‌ باشووری شاری لازقییه‌ کردە ئامانج”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل “هەندێک زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.”

داڕشتنه‌وه‌ی: مالین محمه‌د